بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئێران نامه‌یه‌كی توند له‌دژی سعودیه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئه‌مریكا و كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی خۆیان بۆ سعودیه ده‌رده‌بڕن، روحانییش داوا له به‌رپرسانی ریاز ده‌كات هۆشیاربن به‌رامبه‌ر تواناكانی ئێران.
ئه‌گه‌ر له رابردودا ژماره‌یه‌ك وڵات و گروپ له‌بری ئێران و سعودیه شه‌ڕی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌یان كردبێت، ئه‌وه قۆناغه‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه له‌یه‌مه‌نه‌وه پێی نایه قۆناغێكی نوێوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز ده‌ڵێن: ژماره‌یه‌ك موشه‌كی بالستی دروستكراوی ئێران له یه‌مه‌نه‌وه ئاڕاسته‌ی خاكی سعودیه كراون، سعودیه ئه‌مه ئه‌و وه‌كو شه‌ڕی راسته‌وخۆ لێكده‌داته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمهتباركردنهدا، حكومه‌تی ئێران له‌رێگه‌ی غوڵام عه‌لی نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، تێیدا تۆمه‌ته‌كانی سعودیه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: تۆمه‌تباركردنی تاران به ناردنی موشه‌ك بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچه‌كه.
ئێران له نامه‌كه‌یدا داوای له سعودیه كردووه ده‌ست له هه‌ره‌شه و به‌كارهێنانی زمانی هێز هه‌ڵگرێت و دان به‌خۆیدا بگرێت، پشت به عه‌قڵ ببه‌ستێت له‌بری هه‌ڕه‌شه و هاندان بۆ توندوتیژی.
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئێران ئاماژه‌ی بهوهكردوه، سعودیه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی تۆمهتباركردنییهوه سه‌رنجی رایگشتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن لاببات.
به‌پێچه‌وانه‌ی نامه‌ی وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران ده‌یه‌وێت هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سعودیه نیشان بدات، ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه هۆشیاربن به‌رامبه‌ر توانا و پێگه‌ی ئێران.
روحانی رایگه‌یاند، ده‌بێت سعودییه‌كان بزانن كه ئه‌مریكا و هاوكاره‌كانیان نه‌یانتوانی به‌و هه‌موو توانایه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنانه، كۆشكی سپی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی یه‌مه‌نی بۆسه‌ر سعودیه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه موشه‌كییه پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن نه‌بووه.
كۆشكی سپی باسیلهوهكردوه، هێرشی حوسییه‌كان بۆسه‌ر سعودیه ئاسایشی ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
هاوكات نیكی هالی باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه ئاشكراكراوه، ئه‌و موشه‌كه‌ی كه له مانگی ته‌مموزی ڕابردودا ئاڕاسته‌ی سعودیه كرا، له جۆری (قیامه) بووه كه موشه‌كێكی ئێرانییه.. ئه‌و موشه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاڕاسته‌ی سعودیه كرا پێده‌چێت دروستكراوی ئێران بێت.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: به‌هۆی هاوكاریكردنی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، ئێران هه‌ردوو بڕیاری ژماره 2216 و2231 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پێشێلكردوه كه تایبه‌تن به یه‌مه‌ن، بۆیه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌م ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئێران بگرێته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ سعودیه ده‌ربڕی له هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی و ئێرانی به‌ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی تۆمه‌تباركرد.